ئێران کۆگایەکی وەرزشی لە قڕقزستان دەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i390688-ئێران_کۆگایەکی_وەرزشی_لە_قڕقزستان_دەکاتەوە
کۆگایەکی وەرزشی لە پارێزگای «ئوش»ی قڕقیزستان کە لە لایەن ئێرانەوە چێکراوە خرایە گەڕ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 23, 2020 07:12 Asia/Tehran
  • ئێران کۆگایەکی وەرزشی لە قڕقزستان دەکاتەوە

کۆگایەکی وەرزشی لە پارێزگای «ئوش»ی قڕقیزستان کە لە لایەن ئێرانەوە چێکراوە خرایە گەڕ.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس لە بیشکەکەوە، لە ئاھەنگی کەوتنەگەڕی ئەم کۆگا وەرزشییە ، «تالای بەیگ ساری باش ئۆف» سەرۆکی شارەوانیی «ئوش»،«سەعید خەڕازی»باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە«بیشکەک»و وەرزشکاران و دانیشتووانی خۆجێیی بەشدار بوون.

سەرۆکی شارەوانیی «ئوش» لە ئاھەنگی کەوتنەگەڕی ئەم کۆگا وەرزشییە تازەیە پیرۆزبایی لە دانیشتووانی شارەکە کردو ستایشی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیشی کرد.

«سەعید خەڕازی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە «بیشکەک»یش کەوتنەگەڕی ئەم کۆگاوەرزشییەی پیرۆز کردو وتی: ئەم کۆگاوەرزشییە لەو گەڵاڵە ھەرەگەوزرانەی ئێمە لە قڕقیزستانە و دەتوانێ ببێتە ھۆی پتەوبوونەوەی دۆستایەتی و ھاواھەنگیی نێوان ھەردووک نەتەوەکە.

جێگای ئاماژەیە لە ساڵی ٢٠١١ەوە بە بارەبووی ملوێنێک دۆلار لە لایەن ئێرانەوە بۆ چێکردنی ئەم کۆگاوەرزشییە نوێیە لە «ئوش» ڕێککەوتننامەیەکی دوو لایەنە واژۆ کرا. ئەم کۆگا وەرزشییە وەک دیارییەکی جەماوەری ئێران بە جەماوەری قڕقیزستان پێشکەش کراوە.