کانونی یه‌که‌م 23, 2020 13:31 Asia/Tehran
  • دیسانەوە نووسەرێکی کورد ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ئەندامێکی بنەماڵەی ناوداری ڕۆژبەیانییەکان ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵگای کوردەواریی بەجێ ھێڵاو ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

گەرچی چەند ڕۆژێک بە سەر ئاوا بوونی وەرزی پاییز دا تێ دەپەڕێ بەڵام وادیارە خەزانی کۆڕوکۆمەڵە ڕۆشنبیرییەکانی کورد کۆتایی نەھاتووەو لە دوا دەسکەنە کردنیشی دا گوڵێکی دیکەی ئەم باخچە بەنرخەی لێ ھەڵپڕوکاندین و کەسایەتییەکی تری بنەماڵە ڕۆشنبیرەکەی «ڕۆژبەیانیی» لەگەڵ خۆی دا برد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی سپی میدیاوە، مامۆستا و نوسەری کورد «شێرزاد مەلا محەمەد ئەمین» رۆژبەیانی ئەو خاوەن قەڵەمەیە کە بەم دواییانە ماڵئاوایی لەژیان کردووەو باروبنەی بەرەو جیھانی ھەتاھەتایی وێکناوە.

ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو مامۆستا و نووسەری کورد و کەسایەتی دیاری شاری کەرکوک مامۆستا «شێرزاد مەلا محەمەد ئەمین رۆژبەیانی» کە دەکاتە برازای مێژوو نووسی گەورەی کورد «مامۆستا مەلا جەمیلی رۆژبەیانی» کۆچی دوایی کرد.

«شێرزاد مەلا محەمەد ئەمین» دەرچووی کۆلیژی شەرعی بوو، لەسەرەتاکانی هەشتاکانەوە دەستی بەنووسینی ڕەخنەی و لێکۆڵینەوە کردووەو زیاتر لە ٣٠ ساڵ مامۆستا بووە. 

سەرپەیڤ