کانونی یه‌که‌م 23, 2020 13:58 Asia/Tehran
  • مێسی ڕەچەی «پیلە»شی شکاند

ھێرشبەرەکەی «بارشەلۆنە» بە گۆڵ کردنی لە بەرامبەر «وایادۆلید» لە ڕەچەی ئەفسانەی تۆپی پێی برازیلیش تێپەڕی

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، «لیۆنێل مێسی» لە یارییەکەی «بارشەلۆنە»و «وایادۆلید» بە جوانی خۆی دەرخست و بە نەخشاندنی گۆڵیش لەو یارییەدا ڕەچەی مێژوویی بە ناوی خۆیاوە تۆمار کرد.

ئەم ئەستێرەیەی ئەرژەنتین لە خولەکی ٦٥ دا سێھەمین گۆڵی نەخشاندو لە ڕەچەی ٦٤٣ گۆڵەکەی «پێلە»ش تێ پەڕی.

کاپیتانەکەی «بەرشەلۆنە» کە لە دەستپێکی حەوتەدا بە کردنەوەی دەروازەی «واڵێنسیا» ٦٤٣ گۆڵی بۆ تیمە کاتالۆنییەکە تۆمار کرد، لە ئێستادا بە تەنیا ڕەچەی زیاترین گۆڵ نەخشاندنی لە یانەیەک دا بە خۆی تەرخان داوە.

بەرلەمە «پێلە» بە دریسی «سانتۆس» وەھا ڕەچەیەکی بۆ ماوەی ٤٦ ساڵ بەخۆی تەرخان دابوو.

سەرپەیڤ