کانونی یه‌که‌م 24, 2020 11:52 Asia/Tehran
  • تازەلاوی بۆکانی بۆ تیپی نیشتیمانیی یاریی «تۆپی دەست»ی کەناراوی بانگێشتن کرا

سەرپەرشتی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی شاری بۆکان ڕایگەیاند: ٢٢ یاریزان یاریزان بانگێشتنی تیپی نیشتیمانیی یاریی «تۆپی دەست»ی کەناراویی تازەلاوان کراون کە لە پێڕستەکەدا ناوی « کارۆ سۆفی ئەحمەدی» تازەلاوی خەڵکی بۆکانیش بەدی دەکرێت.

«سولەیمان سوارە» سەرپەرشتی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی شاری بۆکان لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا ڕایگەیاندووە: « کارۆ سۆفی ئەحمەدی» یاریزانی تازەلاوی «تۆپی دەست»ی خەڵکی بۆکان بۆ ئامادە بوون لە پێنجەمین خولی ئوردوی تیپی نیشتیمانیی «تۆپی دەست»ی کەناراویی تازەلاوان کە لە سەر ئەرکی «کرمان» بەڕێوە دەچێت، بانگێشتن کراوە.

ناوبراو وتیشی: یاریزانانی تیپی نیشتیمانیی تازەلاوانی تۆپی دەستی کەناراویی ئێران خەریکی خۆسازدانن بۆ بەشداری کردن لە کێبەرکێی ئاسیایی «بانکۆک» لە وڵاتی تایلەند.

«سولەیمان سوارە» سەرپەرشتی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی شاری بۆکان وتیشی: پێنجەمین ئوردوی خۆسازدانی  یاریزانانی تیپی نیشتیمانیی تازەلاوانی  تۆپی دەستی کەناراویی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی پێکراوەو ھەتا ھەشتەمی بەفرانباریش لە سەر ئەرک و میوانداریی شاری کرمان بەردەوام دەبێت.

دووھەمین ململانێی تۆپی دەستی کەناراویی تازەلاوانی ئاسیا بڕیارە ٢٧ی ڕێبەندان ھەتا چوارەمی ڕەشەمەی ئەمساڵ بە میوانداریی بانکۆکی پێتەختی تایلەند بەڕێوە بچێت.

 

سەرپەیڤ