بەڕێوەبردنی 10 بەرنامەی هونەری لە ساڵوەگەڕی شەھیدبوونی سەردار سولەیمانی لە پارێزگەی کوردستان
سەرۆکی حەوزەی هونەریی کوردستان لە بەڕێوە چوونی 10 بەرنامەی هونەری و فەرهەنگی تایبەتی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی حاجی قاسم سولەیمانی لە ئەو پارێزگایە هەواڵی دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە سەر بەرنامەکانی ئەو ڕێکخراوە لە پارێزگای کوردستان لە ساڵڕۆژی شەهید بوونی سەردار سولەیمانی شرۆڤەی دا.
ناوبراو ئەو بەرنامەگەلەی وەکوو ئەوەی لە خوارەوە دێت، شرۆڤە کرد: بەڕێوە چوونی شەوە شێعر لە ئاستی ئێران بە هاوکاری چەندین ڕێکخراوە بە شێوەی ئۆنلاین، بەشداری لە بەرهەمهێنانی فیلمی بەڵگەیی " ژەنەراڵ" بە هاوکاری رادیۆ تەلەفزیۆنی کوردستان لەسەر بابەتی ڕۆڵی حاجی قاسم لە ڕێگری لە کەوتنی هەولێر، بەرهەمهێنانی مۆسیقای یەلی مەیدان، بەرهەمهێنانی شانۆی بێ وتە لەلایەن گرووپی منداڵانی مزگەوتی حەوزەی هونەری قوروە، بەرهەمهێنانی مۆشن گرافی ناجی، بیرەوەرییەکانی شەهید سولەیمانی لە قاڵبی کورتەفیلم، بەڕێوەچوونی شەوی بیرەوەریی پاشاپور لە بیجاڕ، کارگەی ئۆنلاینی تیرۆریزمی دەوڵەتی و بەرهەمهێنانی ٢٠ کارتۆنی، پوستەر، تابلۆی وێنەکیشی و ...