کانونی یه‌که‌م 28, 2020 15:04 Asia/Tehran
  • چیرۆکی نووسەری کورد

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی خەڵاتی سادق هیدایەت ڕایگەیاندووە کە لە نۆزدەیەمین خولی ئەو کێبڕکێیە ئەدەبییە 1300 نووسەر لە ئێران و دەرەوەی ئێرانەوە بەشداریان کردووە کە 27 چیرۆک لەلایەن کارناسانی لیژنەی داوەرییەوە بۆ قۆناغی کۆتایی هەڵبژێردراون.

کورتە چیرۆکی  فارسیی " ددانی حەزرەتی ئەشرەف" بەرهەمی محەمەد عەلی دەستماڵی نووسەری بەناوبانگی سنەیی یەکێک لە ئەو 27 چیرۆکەیە کە گەییشتووەتە قۆناغی کۆتایی خەڵاتی ئەدەبی سادق هیدایەت.

محەمەد عەلی دەستماڵی شاعیر، نووسەر و وەرگێڕ و شرۆڤەکاری سیاسی لەدایک بووی ساڵی 1356ی هەتاوی و خەڵکی سنە و دانیشتووی تارانه .

ناوبراو تا ئێستا دوو کۆمەڵەچیرۆکی بە ناوەکانی "ئەسپێک بۆ مردن" و " تەبعید بۆ باڵکۆنەکان"  و کۆمەڵە شێعرێک بە ناوی ئەسپی سەربڕاوی هەنێسک"ی بڵاو کردووەتەوە.

دەستماڵی ساڵی 97 بووە براوەی خەڵاتی ئەدەبی فرشتە. ناوبراو هەروەها لە زۆربەی ڕۆژنامەکانی ئێران، شرۆڤە سیاسییەکانی خۆی لە سەر پرسی کورد، تورکیا و سووریا بڵاو دەکاتەوە و لەم بوارەدا ھاوکاری کەناڵی سەحەری کوردییشە.

شیاوی ئاماژەیە کە خەڵاتی ئەدەبیی سادق هیدایەت یەکێک لە بەناوبانگترین خەڵاتە ئەدەبیەکانی ئێرانە.

سەرپەیڤ