کانونی یه‌که‌م 30, 2020 13:28 Asia/Tehran
  • خوێندکارێکی ئێرانی بوو بە پاڵەوانی شەترەنجی ئاسیا

کێبەرکێی شەترەتنجی ئۆنلاینی خوێندکارانی کوڕی زانکۆکانی ئاسیا بە دەستخستنی میدالیایەکی زێڕی تاکەکەسی و ریوێکی گروپی بۆ ئێران کاری خۆی کۆتایی پێ ھێنا.

دوایین ڕۆژی کێبەرکێی شەترەتنجی ئۆنلاینی خوێندکارانی کوڕی زانکۆکانی ئاسیا ڕۆژی سێ شەممە  بەڕێوەبراو یاریزانانی شەترەنج لە سێ خولی کۆتایی دا پێکەوە خەریکی کێبەرکێ بوون کە لە کۆتایی دا بە سەرکەوتنی «خەلیل موسەوی» و دەستخستنی میدالیای زێڕ لە بەشی تاکەکەسی و وەرگرتنی ناسناوی جێگری پاڵەوان لە لایەن تیپەکەی ئێرانەوە کۆتایی پێ ھات.

ھەروەھا لە ڕیزبەندیی تاکەکەسی دا کە بە بەشداریی ٤٨ خوێندکار بەڕێوەبرا، «خەلیل موسەوی» مامۆستای نێونەتەوەیی ئێران لە خولی کۆتایی دا بە پێمل بوون بە یەکسانی لە بەرامبەر مامۆستا«فیدە»ی ئەندۆنێزیایی کۆی خاڵەکانی کردن بە ۷.۵ و بەوپەڕی ھێزەوە گەییشتە ناسناوی پاڵەوانیەتیی ئاسیا.

سەرپەیڤ