کانونی یه‌که‌م 30, 2020 15:25 Asia/Tehran
  • پشوودانەکانی سەری ساڵی زایینیش یارییەکانی بریتانیاو ئیسپانیای پەک پێ نەخست

سەرباری پەک کەوتنی زۆربەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەهۆی پشوودانەکانی سەری ساڵی زایینیەوە، خولی نایابی بریتانیاو خولی پلە یەکی ئیسپانیا بەردەوام دەبن و چەندین یاریی بەهێز بەڕێوە دەبەن.

نایابی بریتانیاو خولی پلە یەکی ئیسپانیا بەردەوام دەبن و چەندین یاریی بەهێز بەڕێوە دەبەن.

لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی حەوتەی ١٦ی خولی نایابی بریتانیا دوو ڕوبەڕوبوونەوەی گرینگ ئەنجام دەدرێن.

لە یاریگای «تۆتنهام ستادیۆم»دا، یانەی «تۆتنهام هۆتسپێرز» میوانداری «فولهام» دەبێت و «نیوکاسێڵ»یش ڕوبەڕوی «لیڤەرپوڵ» دەبێتەوە، هەردوو ڕوبەڕوبوونەوەکەش کاریگەرییان لەسەر ڕیزبەندیی یانەکان دەبێت بۆ وەرزی ٢٠٢٠و ٢٠٢١.

لە خولی ئیسپانیاش چالاکیەکانی حەوتەی ١٦ بەڕێوە دەچن، لە یارییەکانی بەهێزدا یانەی «ئەتلەتیکۆ مەدرید» لەواندا «مترۆپۆلیتان» میوانداری یانەی «خیتافێ» دەکات و دێربیی بچوکی «مەدرید» ئەنجام دەدەن.

لە یارییەکی گرنگی دیکەدا، یانەی «ئیڵچی» لە «مانوێل مارتینێز ڤالێرۆ» میوانداریی «ڕیاڵ مەدرید» دەکات، لەم روبەڕوبوونەوەیەش دا یانەی شاهانە هەوڵی چنینەوەی سێ خاڵ دەدات بۆ گرتنەوەی لوتکەی ڕیزبەندییەکانی یانەکانی «لالیگا».

سەرپەیڤ