یاریزانێکی کوردی بواری باسکە بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى یه‌که‌مى عێراق کرا
«رێکان عوسمان» لە لایەن هه‌ڵبژارده‌ى یه‌که‌مى عێراقەوە بۆ بەشداری کردن لە یاریەکانی باسکەی ئەم وڵاتە بانگێشتن کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی پی ی‌و کەی میدیاوە، «رێکان عوسمان» ، یاریزانى دیارى باسکه‌ى ھەرێمی کوردستان و شارى «سلێمانى» و یانه‌ى گازى باکوورى شارى «که‌رکووک» بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى یه‌که‌مى عێراق کرا .
رۆژی سێشه‌ممه «عه‌زیز بێگر» ، راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى باسکه‌ى پیاوانى عێراق پێرستێکی یاریزانه بانگهێشتکراوه‌کانى بۆ تاقی کردنەوەی کۆتایى هه‌ڵبژارده‌که بڵاوکرده‌وه‌و له نێو یاریزانه‌کانیش بانگهێشتى «رێکان عوسمان» کراوه ، به مه‌به‌ستى ئاماده‌کارى بۆ گه‌ڕى سێیه‌مى پاڵاوتنه‌کانى سه‌رکه‌وتن بۆ جامى ئاسیا .
«رێکان عوسمان» پێشتر له هه‌ڵبژارده‌ى عێراق یاریی کردووه‌و له‌سه‌ر ئاستى لاوانیش یاریزانێکى دیارى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بووه‌و لە چه‌ند پاڵه‌وانێتییه‌کى ده‌ره‌کىش دا بەشدار بووە .