یاریزانێکی تۆپی پێی ئێران نۆھەمین بەرگرێکاری گوڵکاری جیھانە لە ساڵی ٢٠٢٠دا
«ڕامین ڕەزائییان» بوو بە نۆھەمین بەرگرێکاری گوڵکاری جیھان لە ساڵی ٢٠٢٠دا .
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، فیدراسیۆنی ڕێژەومێژوو لە دەستپێکی ساڵی تازەی زایینی دا ھەستا بە ناساندن و بڵاوکردنەوەی ڕێزەی ھەڵبژێردراوەکانی.
ئەم سەرچاوەیە، گۆڵکارترین بەرگریکاری لە ساڵی ٢٠٢٠دا ناساندو بەم پێیە ڕایگەیاند کە،«ڕامین ڕەزائییان» بەرگریکاری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران و ئەلدوحەیلی قەتەر بە دە گۆڵی تۆمارکراوەوە لە ڕیزی نۆھەمی خشتەی گۆڵکارترین بەرگریکارانی تۆپی پێی جیھاندایە.
لەم ڕیزبەندییەدا، «جەیمز تاومینێر» بەرگریکاری بریتانیایی «گلاسکۆ ڕێنجێرز» بە ١٧ گۆڵ لە ڕیزی یەکەم دایەو «سۆرخیۆ ڕاموس» بەرگریکاری ڕیاڵ مەدریدیش بە ١٣ گۆڵ لە ڕیزی دووھەم دایە.
ھەروەھا گۆڵکارترین یاریزانانی جیھان لە کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی«یاریی نیشتیمانی و ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی کیشوەرەکان» لە ئەمساڵیش دا ناسێندران و لەم بوارەش دا «ڕۆمیلۆ لوکاکۆ»ی ھێرشبەری «بەلژیک» و «ئینتێر» بە ١٦ گۆڵەوە لە سەرەوەی خشتەکەیە.