کانونی دوھەم 01, 2021 21:34 Asia/Tehran
  • کورتە فیلمێکی ئێرانی بوو بە باشترین فیلمی ئەزمونکارانەی فستیڤاڵی «ڕێگای _ ٦٦»ی ئەمریکا

خەڵاتی باشترین فیلمی ئەزمونکارانەی نۆزدەھەمین خولی فستیڤاڵی کورتە فیلمی «Route ۶۶» ی ئەمریکا درایە فیلمی «سێبەرە قورسەکانی قاڵاو».

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نۆزدەھەمین خولی فستیڤاڵی کورتە فیلمی «ڕێگای _ ٦٦»ی  ئەمساڵی ئەمریکا بە تەوەرەی بایەتگەلی مرۆڤی و مافی مرۆڤەوە لە شاری «سپرینگ فیلد» ھەڵکەوتوو لە ویلایەتی «ئیلینۆیز»ی ئەمریکا بەرپا کراو تیای دا کورتە فیلمی «سێبەرە قورسەکانی قاڵاو» لە دەرھێنانی «بیھنام ئەسەدوڵڵاھی» خەڵاتی باشترین فیلمی ئەزمونکارانەی فستیڤاڵەکەی بردەوە.

ھەوێنی کورتە فیلمی «سێبەرە قورسەکانی قاڵاو» شەڕو ئاشتییە و بەرلەمە لە کۆڕەجێژنی جۆربەجۆری نیشتیمانی و نقێونەتەوەیی دا ، لەوانە کۆڕەجێژنی کورتە فیلمی تاران، «ستارات»ی باکوو، «گاتفێست»ی جامائیکا، فستیڤاڵی جیھانیی فیلیمی «ئاوانگا»ی پۆرتۆگاڵ و «فیلم ساز_filmsaaz »ی ھیندوستان بەشداری کردووەو کەوتووەتە بەر ھەڵسەنگاندن و نرخاندن.

سەرپەیڤ