هه‌ولێرو زاخۆ براوه‌ نه‌بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i391145-هه_ولێرو_زاخۆ_براوه_نه_بوون
له‌ گه‌ڕى دوانزه‌یه‌مى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌کانى عێراق، جارێکى تر هه‌ولێر نه‌یتوانى سه‌رکه‌وتن ده‌سته‌به‌ر بکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 03, 2021 08:56 Asia/Tehran
  • هه‌ولێرو زاخۆ براوه‌ نه‌بوون

له‌ گه‌ڕى دوانزه‌یه‌مى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌کانى عێراق، جارێکى تر هه‌ولێر نه‌یتوانى سه‌رکه‌وتن ده‌سته‌به‌ر بکات .

 

بە ھەواڵێکی بەشی وەرزشیی میدیای پی یوو کەی میدیا ، هه‌ولێر له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریگه‌ى خۆى بووه‌ میوانى نه‌وت و یارییه‌که‌ش به‌ گۆڵێکى یه‌کسان کۆتایهات .

به‌وه‌ش بۆ گه‌ڕى شه‌شه‌م له‌سه‌ر یه‌ک، هه‌ولێر نه‌یتوانى سه‌رکه‌وتن بنووسێته‌وه‌ .

له‌ یارییه‌کى ترى هه‌مان گه‌ڕ، هه‌ردوو یانه‌ى زاخۆو ئه‌مانه‌ى به‌غداد بێگۆڵ یه‌کسانبوون .