کانونی دوھەم 04, 2021 07:31 Asia/Tehran
  • له‌ سلێمانى خولى باله‌ى نایابى عێراق ده‌ستپێده‌کات

بریاره‌ رۆژى 4ـى مانگ له‌ شارى سلێمانى و به‌ دیاریکراوى له‌ هۆڵى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ ، یارییه‌کانى کۆمه‌ڵه‌ى یه‌که‌م له‌ خولى نایابى باله‌ى عێراق ده‌ستپێبکات .

به پێی راپۆرتی پی یوو کەی میدیا ، کۆمه‌ڵه‌ى یه‌که‌م له‌م قۆناغه‌ له‌ 7 تیپ پێکهاتووه‌، به‌ده‌ر له‌ پێشمه‌رگه‌ى پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردوو دوکانیش میوانێکى تازه‌ى خوله‌که‌یه‌ .

یارییه‌کان تاوه‌کو رۆژى هه‌ینى به‌رده‌وام ده‌بن و رۆژانه‌ش له‌ سێ کاتى جیاواز یارییه‌کان له‌ سه‌عات 12ـى نیوه‌رۆ 2 - 4ـى پاشنیوه‌رۆ به‌رێوه‌ده‌چن .

بریاریشه‌ 4 یانه‌ بۆ قۆناغى بژارده‌ سه‌ربکه‌ون و له‌گه‌ڵ چوار تیپى کۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م به‌ 8 تیپ قۆناغى بژارده‌ پێک بهێنن .

سەرپەیڤ