کانونی دوھەم 04, 2021 14:02 Asia/Tehran
  • کۆمەڵە شێعری ئەمین گەردیگلانی چاپ کرا

کتێبی پاییز, "زستان بەڕێوەیە" کۆمەڵە شیعری شاعیری بۆکانی چاپ و بڵاو کرایەوە.

 

بە پێی هەواڵی  ئاژانسی مێهر، ئەم کتێبە کۆمەڵێک لە شیعرەکانی ئەو شاعیرەیە کە لە ماوەی ٣٠ ساڵدا وتراوە و هەموو شیعرەکانی ئەو لەخۆ دەگرێت.

ئەم کتێبە ٥٧٠ لاپەڕەییە لە لایەن بڵاوگەی ئامیارەوە چاپ کراوە و هادی حەبیبی هەڵەچنی کردووە و ڕووبەرگەکەشی لە ئەستۆی موحسین مەحموودی بووە.

ئەمین گەردیگلانی ساڵی ١٣٤٩( 1970) لە ئاوایی گەردیگلانی بۆکان لە دایک بووە و گەرچی تەنیا تا پۆلی چواری سەرەتایی خوێندووە بەڵام لە تەنیشت کار و ئیشی بەرگدووریدا، قەڵەمی گرتۆتە دەست و زیاتر لە ٣٤ بەرهەمی ئەدەبی وەکوو شیعر و چیرۆک و وەرگێڕانی ڕۆمانی نووسەرە بەناوبانگەکانی جیهان وەکوو تۆلستۆی هەیە.

تاپۆی وەرزێکی سەوز، شەوەژانی ئەستێرەیەک و مەرگە خەون بەرهەمی شێعری ئەم شاعیرەن.

 

Characters: 115 ,Words: 18 ,Lines: 2

متن خبر

سەرپەیڤ