کانونی دوھەم 04, 2021 14:26 Asia/Tehran
  • کریستیانۆ رۆناڵدۆ ژمارە پێوانەییەکەی پێلێی تێپەڕاند

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەتۆماری گۆڵە فەرمییەکانی، توانی ڕیکۆردەکەی پێلێی بەرازیلی بشکێنێت، پاش ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە سەرکردایەتی یانەی یۆڤانتۆسی کرد بۆ سەرکەوتن بەسەر ئودەینێزیدا و دوو گۆڵیشی تۆمارکرد.

ڕۆناڵدۆ گۆڵی یەکەم و سێیەمی بەرامبەر ئۆدەنێزی تۆمارکرد، کە بەسەرکەوتنی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی یۆڤانتۆس کۆتایی هات.

ئەستێرەی پورتوگالی ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 758 گۆڵی فەرمی لەگەڵ یانەکان و هەڵبژاردەی نیشتیمانی پورتوگال، کە توانی پێش پێلێ بکەوێت کە خاوەنی 757 گۆڵی فەرمیە لە ژیانی پیشەگەری خۆیدا.

ڕۆناڵدۆ بۆ گەیشتن بەم ژمارەیە پێویستی بە 1032 یاریی هەبو، لەکاتێکدا پێلێ تەنیا لە 812 یارییدا 757 گۆڵی تۆمارکرد .ڕۆناڵدۆی تەمەن 35 ساڵ تەنیا دو گۆڵ دورە لە شکاندنی ڕیکۆردی جۆزێف بێکانی چیکی ، کە زۆرترین گۆڵی لەیاریی فەرمیەکان لەمێژووی تۆپی پێ تۆمارکردوە .

ئەمە لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێک لەمەوبەر میسی ژمارەیەکی پێوانەی دیکەی پێلێی تێپەڕاند کە تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵە لەسەر ئاستی یەک یانە.

سەرپەیڤ