کانونی دوھەم 04, 2021 15:31 Asia/Tehran
  • خولی نایابی عێراق : ھەولێر و زاخۆ بەرامبەر یانەکانی نەفت و ئەمانەی بەغدا یەکسان بوون

لە یارییەکانی هەفتەی ١٢ ی خولی نایابی عێراق، یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی نەفت.

 

یاریەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتایی هات، گۆڵەکەی نەفت لە خولەکی ٥٥ ئەحمەد سەرتیپ تۆماری کرد، گۆڵی یەکسانی بۆ هەولێر لە خولەکی ٨٦ ئاکام هاشم تۆماری کردەوە.

لە یارییەکی تری هەمان خولدا، یانەی زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەگەڵ یانەی ئەمانەی بەغدا بە بێ گۆڵ یەکسان بوو.

بەم ئەنجامانە، زاخۆ خاڵەکانی گەیاندە ١٨ خاڵ و لە شەشەمی ڕیزبەندی خولی عێراقدا دەبینرێت، هەولێریش بە ١٤ خاڵ پلەی چواردەی گرتوە.

سەرپەیڤ