کانونی دوھەم 05, 2021 08:41 Asia/Tehran
  • خاتونی یاریزانی ئێرانی لە نێو ھەڵکەوتەکانی فوتساڵی جیھاندا

«زەینەب کەرەمی» خاتونی یاریزانی ئێرانی ناوی خراپە پێڕستی پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی ئافرەتی فوتساڵی ٢٠٢٠ی جیھانەوە.

ماڵپەڕی «فوتساڵ پلەنت_FUTSALPLANET » لە کۆتایی ساڵی زایینیی ٢٠٢٠ ناوی پاڵێوراوانی باشترین یاریزانانی فوتساڵی جیھانی ڕاگەیاند کە  بەم پێیە «زەینەب کەرەمی»ش لە ڕیزی ١٠ گۆڵپارێزی ئافرەتی جیھاندایە.

«کەرەمی» گۆڵپارێزی تیپی «مسی ڕەفسەنجان»ە کە ئەم تیپە لە وەرزی ڕابردوودا، بوو بە پاڵەوانی لیگی ھەڵکەوتەی فوتساڵی ئافرەتانی ئێران.

لە پێڕستی پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی فوتساڵی ساڵی ٢٠٢٠ی جیھان، گۆڵپارێزەکانی وڵانانێکی وەک برازیل، ئیتاڵیا، ڕووسیا، پۆرتۆگال، ئیسپانیاو ژاپۆنیش ھەن.

جێگای ئاماژەیە کە بەر لەمەش، «گلارە نازمی» خاتونی داوەری ئێرانی لە ناوی چووە ڕیزی ١٠ ئافرەتی پاڵێوراوی ھەڵکەوتەی داوەری جیھانەوە.

سەرپەیڤ