کانونی دوھەم 05, 2021 10:05 Asia/Tehran
  • نوێنەرێکی کوردی مەجلیسی شورای ئیسلامی بوو بە ئەندامی کۆڕی سەرۆکایەتیی باسکەی ئێران

بە بڕیارێکی «مەسعود سوڵتانی فەڕ» وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران، «موحسین فەتحی» نوێنەری خەڵکی سنەو دیواندەرەو کامیاران لە مەجلیسی شورای ئیسلامی، بوو بە ئەندامی کۆڕی سەرۆکایەتیی فیدراسیۆنی باسکەی ئێران.

لە بڕیارەکەی وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران بۆ «موحسین فەتحی»دا ھاتووە، بە یارمەتیی خوداوەندی تاقانە و بە پێی پێشنیاری سەرۆکی بەڕێزی فیدراسیۆنی باسکەو بە گوێرەی بڕگەی شەشی ماددەی ھەشتی پەیڕەوی نێوخۆیی فیدراسیۆنەکانی وەرزشی ئاماتۆر، بە پێی ئەم بڕیارە وەک ئەندامی کۆڕی سەرۆکایەتیی فیدراسیۆنی باسکەی ئێران دیاری دەکرێن. سەرکەوتنتان لە ئاراستەی خزمەتکردنی حکومەتی پیبرۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەرز کردنەوەی ئاستی وەرزشی وڵات لە خوداوەندی تاقانە داوا دەکەم.

«موحسین فەتحی» سکرتێری لێژنەی تەندروستی و دەرمانی یانزەھەمین خولی مەجلیسی شورای ئیسلامیە. ئەم پەرلەمانتارە کوردەی ئێران ھەڵگری بڕوانامەی دکتۆرای پرۆفشناڵە لە بواری دەرمانچێکردن دا.

ئەندامەتی لە کۆڕی سەرۆکایەتیی مەجلیسی شورای ئیسلامی، ئەندامەتی لە کۆڕی سەرۆکایەتیی لێژنەی تەندروستی و دەرمان و بەرپرسی تایبەتیی لێژنەی ئۆلەمپیک لە مەجلیسی شورای ئیسلامی لەو چالاکیانەی دیکەی دکتۆر «موحسینی فەتحی» پەرلەمانتاری کوردی دامەزراوەی یاسادانانی ئێرانە.

سەرپەیڤ