کانونی دوھەم 05, 2021 12:36 Asia/Tehran
  • بانگێشتنی خاتونی کێش ھەڵگری کورد بۆ ئوردوی تیپی نیشتیمانی

«ئیلناز باجەڵانی» خاتونی کێش ھەڵگری کورد لە لایەن فیدراسیۆنی ئەم بوارە وەرزشییە بۆ ئوردوی خۆسازدانی تیپی نیشتیمانیی لاوانی وڵات بانگێشتن کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئیلناز باجەڵانی» خاتوونی کێش ھەڵگری سنەیی  لە لایەن فیدراسیۆنی ئەم بوارە وەرزشییە بۆ ئوردوی خۆسازدانی تیپی نیشتیمانیی لاوانی وڵات بانگێشتن کرا. بەم پێیە دە خاتوونی کێش ھەڵگر لە ڕۆژی ٢١س بەفرانبارەوە پرۆڤەی خۆسازدان لەژێر چاودێریی کادێری تەکنیکی و ھونەریی تپسی نیشتیمانی دا دەست پێ دەکعن.

ئەم قۆناغەی ئوردوی تیپی نیشتیمانیی ئافرەتانی کێش ھەڵگری وڵات ھەتا ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار لە کۆگای وەرزشیی ئازادیی تاران دا بەردەوام دەبێت.

خاتونە کێش ھەڵگرەکانی تیپی نیشتیمانیی لاوانی ئێران  ھێدی ھێدی خۆیان بۆ کێبەرکێی نێونەتەوەیی و ئاسیایی ساڵی داھاتوو ئامادە دەکەن.

سەرپەیڤ