کانونی دوھەم 07, 2021 16:00 Asia/Tehran
  • جامی گەلانی ٢٠٢٣ی ئاسیا لە جۆزەردانی ١٤٠٢ی کۆچیی ھەتاوی بەرپا دەکرێت

کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ئەمڕۆ پێنج شەممە بە دەرکردنی ئاگاداری نامەیەک دا جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٢ی کۆچیی ھەتاویی وەک کاتی بەرپاکرانی جامی گەلانی ٢٠٢٣ی ئاسیا لە چین دیاری کرد.

بە گوێرەی ئاگاداری نامەی ئەم کۆنفدراسیۆنە، ئەم کێبەرکێیە بیست و شەشەمی جۆزەردانی ١٤٠٢ دەست پێ دەکات و لە بیست و پێنجەمی پوشپەڕدا بە بەرپا کرانی دوایین کێبەرکۆ کۆتایی پێ دێت.

ئەم کێبەرکێیە بەشێوەی ھاوکات لە دە شاری چین بەرپا دەکرێت.

ھەروەھا بۆ یەکەمجار لەم کێبەرکێیانەدا ژمارەی تیپەکان زیاد کراوە. لە کاتێکدا کە بە شێوەی ئاسایی لە جامی گەلانی ئاسیادا ١٦ تیپی ھەڵکەوتەی بەژی کۆن پێکەوە ململانێیان دەکرد، لەم خولەدا بڕیارە ٢٤ تیپی ئاسیایی بەشدار بن و بۆ دەستخستنی ناسناوی پاڵەوانەتی ھەوڵ بدەن.

سەرپەیڤ