خانمە ھونەرمەندێکی سنەیی لە گوندێکی سەردەشت کتێبخانەی دانا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i391381-خانمە_ھونەرمەندێکی_سنەیی_لە_گوندێکی_سەردەشت_کتێبخانەی_دانا
دوای پێکھاتنی کەمپەینێکی جەماوەر بە ھەوڵی خانمە ھونەرمەندێکی کتێب دۆستی سنەیی بۆ دامەزراندنی کتێبخانە لە گوندی سیسێر ی ناوچەی سەردەشت ، ئەم کتێبخانەیە ئامادە کرا و کرایەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 09, 2021 04:17 Asia/Tehran
  • خانمە ھونەرمەندێکی سنەیی لە گوندێکی سەردەشت کتێبخانەی دانا

دوای پێکھاتنی کەمپەینێکی جەماوەر بە ھەوڵی خانمە ھونەرمەندێکی کتێب دۆستی سنەیی بۆ دامەزراندنی کتێبخانە لە گوندی سیسێر ی ناوچەی سەردەشت ، ئەم کتێبخانەیە ئامادە کرا و کرایەوە .

بە پێی ھەواڵێکی کوردپرێس ، گوندی سیسێر سەر بە شاری رەبەتی ناوچەیسەردەشت ، خەڵکانێکی کتێب دۆست و خوێندەواری ھەیە بەڵام کتێبخانەی نیە . 

سەرەتاکانی زستانی ئەمساڵ کتێبخانەیەک بە ھەوڵی بێوچان و دوو مانگەی 20 کەس فەرھەنگ دۆستان و بە تایبەت خانمە وێنەگری سنەیی خاتوو سارا جەعفەری ، کتێبخانەیەک بە 3000 بەرگ متێب لە ئاوایی سیسێر کرایەوە . 

سارا خان کە پێشتر لە گوندی سەلین ی سەوڵا ی سنە ش کتێبخانەی داناوە گوتی : ژماری کتێبەکانی کتێبخانەکەی سیسێر بەمزوانە دەگاتە 4000 بەرگ و  دەتوانێ راژەکاری پێشکەشی لادێکانی دەوربەر و تەنانەت شاری رەبەتیش بکات .