کۆچڕهوى کچه یاریزانه کوردهکان بۆ یانهکانى عێراق بهردهوامه
کچە یاریزانێکی کورد روو لە یانەی" قوە جەوییە" دەکات و تۆڕی گۆڵی ئەو یانەیە لە خولی نایابی فوتساڵی عێراق دەپارێزێت.
به پێی ھەواڵێکی پی یوو کەی میدیا ، عەباس فەرەج، راهێنەری تیپی کچانی فوتساڵی سیروانی نوێ لە لێدوانێکی تایبەت رایگەیاند، شاجوان بۆ خولی عێراق روو لە یانەی قوەجەوییە دەکات و بەشداری یارییەکانی ئەو خولەکە دەکات کە لە رۆژانی داهاتوو دەستپێدەکات.
شاجوان لە دایکبووی ساڵی 1999ی شاری سلێمانیەو لەگەڵ سیروانی نوێ نازناوی خولی کوردستانی بردۆتەوەو بە یەکێک لە گۆڵپارێزە سەرکەوتووەکانی فوتساڵی کوردستان دادەنرێت.
تاوەکو پێش دەستپێکی خولی نایابی عێراق چهندین کچە یاریزانی کورد روویان لە تیپەکانی خولی عێراق کردووە ، ئەوانیش بێریڤان جەلال و لهنیا بۆ زەوراو هۆناس جەمال و سروشت بۆ بیلادی و شاجوان جەبار بۆ قوەجەوییە، هاوکات بیناى عوسمان له سیروانى نوێ رووى له گازى باکوور کردو هێدى خانیش له ئافرۆدهیتهوه بۆ ههمان یانهى بینایى .