فیلمی ئێرانیی " خورشید" لە نێو 10 فیلمی شانسی یەکەمی ئۆسکار
کانونی دوھەم 09, 2021 20:59 Asia/Tehran
فیلمی خورشی لە دەرھێنانی مەجید مەجیدی دەرھێنەری ئێرانی ، کەوتە نێو 10 شانسی یەکەمی وەرگرتنی خەڵاتی نێودەوڵەتیی ئۆسکار .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی مێھر ، گۆڤاری ڤێرایتی بە بڵاوکردنەوەی لیستێک لەو فیلمانەی کە زیاترین شانسیان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نێودەوڵەتیی ئۆسکاری 2021 ھەیە ، بۆ فیلمی خورسید لە دەرھێنانی مەجید مەجیدی ، پلەی ھەشتەمی دانا .
مەجیدی یەکەم دەرھێنەری ئێرانیە کە بەر لەوەش بەربژێری وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بوو .
فیلمی مناڵانی ئاسمان لە ریزی 5 بەربژاری دواجاری وەرگرتنی فیلمی زمانی بیانیی ئۆسکار لە ساڵی 1988 دا بوو .