کانونی دوھەم 10, 2021 09:45 Asia/Tehran
  • سبەی لە تاران : یاری ئیستقلال و پرسپۆلیس بێ تەماشاوان

94 مین یاری ھەردوو یانەی ئیستقلال و پرسپۆلیس سبەی دوشەممە لە تاران بەڕێوەدەچێت.

ئەوە بۆ دوھەمین جارە یاری ئەم دوو یانە بەنێوبانگەی لیگی نایابی ئێران بێ تەماشاوان بەڕێوەدەچێ ئەویش لەبەر پێشگرتن بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا . 

یاری دوو یانەی ئیستقلال و پرسپۆلیس ، لە لای لاگرانی ھەردوو یانەکە ھەستیاریەکی زۆری ھەیە و لە کاتی ئاسایی دا تەماشاوانان لە ھەموو ئێرانەوە روو دەکەنە یاریگەی ئازادیی تاران تا لە نزیکەوە یاریەکە ببینن بەڵام ئەم یاریە ئەمجار بێ تەماشاوان بەڕێوەدەچێ . 

یاریەکە بڕیارە سبەی دوشەممە کاژێر 16:35 بەڕێوەبچێت و رەزا کرمانشاھی داوەری ئەم یاریە دەبێت . 

سەرپەیڤ