کانونی دوھەم 11, 2021 14:04 Asia/Tehran
  • پزیشکی بۆکانی بوو بە چاودێری ناوەندی پزیشکیی فیفا لە ئاسیادا

سەرپەرشتی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی بۆکان، وتی: «ئاکۆ مورادی» پزیشکی خەڵکی ئەم شارستانە وەک پزیشکی چاودێری ناوەندی پزیشکیی فیفا لە بەژی ئاسیا ھەڵبژێردرا.

«سولەیمان سوارە» لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیتمنێری ئیرنا باسی ئەوەی کردووە کە، لە بڕیارێکدا کە لە لایەن بەڕێوەبەری «ئیفمارک» واتە «ناوەندی  ھەڵسەنگاندنی پزیشکی و بووژانەوەی تۆپی پێی ئێران» واژۆ کراوە، «دکتۆر ئاکۆ مورادی» وەک چاودێری کێبەرکێ و چالاکییە وەرزشییەکانی ھاوپەیوەند بە بواری تۆپی پێ لە وەرزی ١٣٩٩و ١٤٠٠ ئامادە دەبێت.

سەرپەرشتی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی بۆکان وتیشی: ئەم پزیشکە لاوە بۆکانییە کە وەک سکرتێری کۆڕی پزیشکیی وەرزشیی شارستانی بۆکانیش خەریکی چالاکی نواندنە، پێشینەی ھاوکاریی چەندساڵەشی لەگەڵ  «ناوەندی  ھەڵسەنگاندنی پزیشکی و بووژانەوەی تۆپی پێی ئێران» دا ھەیە.

«سولەیمان سوارە» جەختی لەوەش کردەوە کە، «دکتۆر ئاکۆ مورادی» ھەروەھا وەک ھاریکاری پزیشکی تیپی ھەڵبژاردەی دەستەی دووی «سەرداری بۆکان»یش چالاکیی نواندووە.

سەرپەیڤ