کانونی دوھەم 14, 2021 15:35 Asia/Tehran
  • بەشار ڕەسەن: من خەیانەتم لە پێرسپۆلیس نەکردووە

ھافبەکە عێراقییەکەی پێشووی یانەی پێرسپۆلیس وتی: من لەو تیپەو یانەکەی خەیانەتم نەکردووە، چونکو ھەمووان ئاگایان لە گرێبەستەکەی من ھەبوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، «بەشار ڕەسەن» لە وتووێژێکدا لەبارەی گوێزرانەوەی بۆ یانەکەی قەتەر وتی: من لە گەڵ ئەم یانەیەدا دوای یاریی پێش کۆتایی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا لەگەڵ «ئەلنەسری عەرەبستان»، لە پەیوەندی دا بووم و ڕێککەوتنی پێویستیش ئەنجامی گرت. بەڵام بە سەرنجدانی ئەوەی کە «پێرسپۆلیس» چەندین یاریزانی خۆی لەم قۆناغەدا لە دەست دابوو و ئینجا یاریی ھەستیارو چارەنووس سازی فیناڵی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیاشی لە بەر دەم دا بوو، ھاوکات ماوەی گرێبەستەکەم لەگەڵ یانەی پێرسپۆلیس تەواو نەببوو، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی یانەکەدا قسەم کرد بۆ ئەوەی دوای فیناڵ لێی جیا ببمەوە.

«بەشار ڕەسەن» لە بارەی ھەڵوێستی «یەحیا گوڵ موحەممەدی» گەورەڕاھێنی پێرسپۆلیس کە بە خائین لە قەڵەمی داوە، وتی: دوو مانگ بەر لە یاریی فیناڵی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئەوکاتی یانەکە ڕێککەوتین کە دوای یاریی فیناڵ لە «پێرسپۆلیس » جیا ببمەوە. گەورە ڕاھێنی تیپەکەش دوای فیناڵ کاتێک جیا بوونەوەی منی بینی حەپەسا چونکو ئاگای لەو گرێبەستە تازەیەی من نەبوو ، کە دیارە دەبا بەڕێوەبەرایەتیی یانەکە ئەویشی ئاگادار کردبایەتەوە کە نەیکرد، ئەگینا من قەت بەرامبەر بە یانەی «پێرسپۆلیس» غەیان نەبووم.

ھافبەکە عێراقییەکەی پێشووی یانەی پێرسپۆلیس لە بارەی ئەمەش کە ئایا تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی عێراق دەتوانێ بگاتە قۆناغی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر، وتی: لەم قۆناغەی سەرەتای کێبەرکێی ھەڵبژارەی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ دا کە تیایداین، بە بێ لە بەرچاو گرتنی پلەی یەکەم و دووھەم، لام وایە عێراق و ئێران پێش دەکەون و دەگەن، بەڵام لە قۆناغی کۆتایی گەییشتن بە مۆندیاڵ کارەکە دژوارتر دەبێت و تیپە ھێزمەدەکان دەگەنە ئەو قۆناغە. گەییشتنی تیپی نیشتیمانیی عێراقیش بە مۆندیاڵی ٢٠٢٢ دژوارە بەڵام نامسۆگەر نییە.

سەرپەیڤ