ناوی لژیۆنێرەکانی ئێران لە پێڕستی یاریزانە ھەڵکەوتەکانی ئەم حەوتەیەی تۆپی پێی ئاسیادایە
کانونی دوھەم 14, 2021 15:56 Asia/Tehran
ماڵپەڕی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا پێڕستی ناوی پاڵێوراوانی وەرگرتنی ناسناوی باشترین یاریزانی دەرەوەیی حەوتەی بڵاو کردەوە کە ناوی چوار لە لژیۆنێرەکانی ئێرانیشی تیادایە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، لەم پێڕستەدا «مەھدی تارمی» یاریزانی یانەی «پۆرتۆ»، «سامان قوددوس» ھافبەکی «بێتێنفۆردی ئینگلتەرا»، «عەلی قولی زادە» ھافبەکی یانەی «شارڵڕوای بەلژیک» و «شەھریار موغانلو» ھێرشبەری یانەی «سانتاکلارای پۆرتۆگال» چوار یاریزانی ئێرانیی پاڵێوراوی مسۆگەرکردنی ناسناوی باشترین یاریزانی دەرەوەیی ئەم حەوتەیەی تۆپی پێی ئاسیان.
ماڵپەڕی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ھەموو حەوتەیەک ١٠ یاریزان بۆ وەرگرتنی ناسناوی باشترین لژیۆنێرو یاریزانی دەرەوەیی ئاسیا دەناسێنێ.