کانونی دوھەم 16, 2021 21:09 Asia/Tehran
  • پەڕتوکێک لە وێنەکانی حەفتاکان ، بەرھەمی وێنەگری ھەڵکەوتەی مەھابادی

پەڕتوکی " سالھای ماندگار " ( ساڵە لەیادنەکراوەکان) بەرھەمی وێنەگری ھەڵکەوتەی مەھابادی کەوتە بەردیدەی ھۆگرانی کتێب و فۆتۆگراف.

ھونەرمەند ئەنوەر یوسفی وێنەگری ھەڵکەوتەی مەھابادی کۆمەڵێک سوژەی ژیانی کوردانی حەفتاکانی زایینی لە توێی پەرتوکێکی بەنرخ دا خستە بازاڕەوە . 

بە پێی ھەواڵی ماڵپەڕی ھاژە، ئەم وێنە شاز و دەگمەنانە دەگەڕێنەوە بۆ ساڵانی حەفتاکانی زایینی لە ناوچەکانی سەردەشت و پیرانشارو تیکاب و لە سێ بەشی سروشت و حەڵک ، مناڵ و جیھانی منداڵی ، ژنانی گوندی ، مێژوو و کولتور و ژیانی گوندنشینان و عەشایەر تۆمار کراون . 

ئەم بەرھەمە بە نرخە ھەڵگری 63 پەردە وێنە بە بابەتی سروشت و خەڵک ، 25 پەردە وێنە سەبارەت بە ژیانی مناڵیی و 18 پەردە وێنە بە بابەتی ژن بە ژنەیە.

کتێبەکە بە دیزاین و کوالیتیەکی زۆر باڵا لەچاپ دراوە و ھونەرمەندی مەھابادی حامید خاکی چاوەدێریی بەشی تەکنیکیی چاپی کتێبەکەی کردووە. 

ئەنوەر یوسفی لەدایکبووی 1948 ی شاری مەھابادە و دوای دواناوەندیی لە بواری ھونەری نیگارکێشیی کاری کردووە و دواتر لە ساڵی 1972 لە ھونەری فۆتۆگرافی دا چالاکی خۆی لە بەشی فەرھەنگیی و کۆمەڵایەتیی دەسپێکردووە  و تا ئێستا لە چەندین پێشانگەی وێنەی تاران و مەھاباد بەشداری کردووە . 

سەرپەیڤ