پیشاندرانی بەرھەمی ھونەرمەندێکی ئێرانی لە ئەستەمۆڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i391833-پیشاندرانی_بەرھەمی_ھونەرمەندێکی_ئێرانی_لە_ئەستەمۆڵ
بەرھەمی ھونەرمەندانی ئێرانی لە ئەستەمۆڵی تورکیا پیشان درا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 19, 2021 15:19 Asia/Tehran
  • پیشاندرانی بەرھەمی ھونەرمەندێکی ئێرانی لە ئەستەمۆڵ

بەرھەمی ھونەرمەندانی ئێرانی لە ئەستەمۆڵی تورکیا پیشان درا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە ئەستەمۆڵەوە، بەرھەمی ھونەرمەندێکی خاوەن شێوازی ئێرانی لە ناوەندێکی گەورەی کڕین لە ئەستەمۆڵی تورکیا سەرنجی زۆر کەسی بەرەولای خۆی ڕاکێشاوە.

«بەھرام ئاشوفتە» ھونەرمەندی مەراغەیی دوانزە بەرھەمی خۆی لە دپەیوەندی لەگەڵ بەکارھێنانەوەی کانزاکان و تەکنیکی پێکەوەلکاندن لە قەواخی پەیکەرەی ئاژەڵەکان خستووەتە بەر دیدی ھۆگران.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ھونەرمەندە ئێرانییە ھەتا ئێستا لە دەیان پیشانگای دەرەوەیی دا بەشداریی کردووەو بەرھەمەکانی ڕێیان لە حەراجییە نێونەتەوەییەکان کەوتووە.