کانونی دوھەم 20, 2021 04:24 Asia/Tehran
  • ژیانئاوایی ئەکتەرە تاجیکەکەی زنجیرە درامای «لە چاوی بادا»

«حەبیبوڵڵا عەبدۆڕڕەزاق» ئەکتەری تاجیکی ڕۆڵی«حیسام» لە درامای مێژوویی و سیاسیی لە «چاوی بادا» کە لە کەناڵی ئاسمانیی سەحەریشەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی و بڵاو بووەوە، ماڵ ئاوایی لەژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس لە دوشەنبەی پێتەختی تاجیکستانەوە، «شەھباز عەبدۆڕڕەزاق» کوڕی ئەم ئەکتەرە خوالێخۆشبووە، ڕۆژی سێ شەممە لە پەڕەی فەیسبوکەکەی دا نووسی: باوکم بە جێی ھێڵاین، ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ باوکم لە ئامێزی خۆم دا ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد. ھاوڕێیان ، بۆ شادیی ڕۆحی دۆعای بەخێری بۆ بکەن.

درامای تەلەفزیۆنیی «لە چاوی بادا» ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی سێ قۆناغی مێژوویی لە ماوەی ساڵانی ١٣٠٠، ١٣٢٠ و ١٣٦٠ دەگێڕنەوە کە قۆناغی یەکەمی کۆتایی ھاتنی سەردەمی قاجارو دەستەڵات گرتنی پالەوییەو قۆناغی دووھەمیش باسی سەرھەڵدانی شەڕی دووھەمی جیھانی دەکات و ئینجا قۆناغی سێھەمیش گرتنەوەی شاری خوڕڕەمشارە لە شەڕی داسەپاوی ڕژێمی بەعس بەسەر ئێراندا دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی.

لەم درامایەدا لە پاڵ ئەکتەرە ئێرانییەکاندا چوار ئەکتەری تاجیکی دیکەش ھاوڕێ لەگەڵ «حەبیبوڵڵا عەبدۆڕڕەزاق» «حیسام» ڕۆڵیان دەگێڕا.

ئەم ئەکتەرە ناودارەی تاجیک ھەروەھا لە درامایەکی ئێرانیی دیکەش بە ناوی «شوکرانە» ڕۆڵی سەرگوردێکی پۆلیسی تاجیکستانیی گێڕاوە.

سەرپەیڤ