کانونی دوھەم 21, 2021 13:47 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی پیشانگای نێونەتەوەیی جواننووسیی «ڕێگای ھەورێشم» لە مەشھەد

پیشانگای نێونەتەوەیی جواننووسیی «ڕێگای ھەورێشم» لە مەشھەددا خەریکە بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «ئێران پرێس»، ئەم پیشانگایە بەمەبەستی خستنەبەرچاوی وتەی «کەسایەتییە گەورەکان»ی سەرزەوینی جواننووسی، پەیامھێنەرانی چاکەو دۆستایەتی، پەیوەندیی نێوان جواننووسانی جیھان و وشک کردنی ڕیشەی شەڕ لە زەینی مرۆڤ دا بەرپا کراوە.

پیشانگای نێونەتەوەیی جواننووسیی «ڕێگای ھەورێشم» ڕۆژی چوارشەممە لە لایەن ناوەندی ڕۆشنبیریی یۆنێسکۆ«ڕێکخراوەی فێرکاری، زانستی و ڕۆشنبیریی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان»و شارەوانیی مەشھەد لە مۆزەخانەی خۆراسان کرایەوەو ھەتا ٢٨ی ژانویە٢٠٢١ بەردەوامە.

زیاتر لە ٢٣٠ بەرھەم لە ٣٠ وڵاتی جیھانەوە لەوانە کۆماری ئیسلامیی ئێزران، چین، کۆماری ئازەربایجان، ئەفغانستان، عێراق، ھیند، میسر،کوێت، ڕووسیا، ھۆڵندا، پاکستان ، ئیسپانیا، تورکیا و پۆڵۆنیا لە پیشانگای نێونەتەوەیی جواننووسیی «ڕێگای ھەورێشم» خراوەتە بەر چاو.

سەرپەیڤ