ڕۆناڵدۆ بوو بە باڵاترین گۆڵکاری مێژووی تۆپی پێی جیھان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i391902-ڕۆناڵدۆ_بوو_بە_باڵاترین_گۆڵکاری_مێژووی_تۆپی_پێی_جیھان
«کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ» واوەئەستێرەی پۆرتۆگالیی یانەی «یوڤێنتوس» بە گۆڵ تۆمارکردنی شەوی ڕابردووی لە کێبەرکێی نێوان تیپەکەی و یانەی «ناپولی» بوو بە باڵاترین گۆڵکاری مێژووی تۆپی پێی جیھان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 21, 2021 12:30 Asia/Tehran
  • ڕۆناڵدۆ بوو بە باڵاترین گۆڵکاری مێژووی تۆپی پێی جیھان

«کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ» واوەئەستێرەی پۆرتۆگالیی یانەی «یوڤێنتوس» بە گۆڵ تۆمارکردنی شەوی ڕابردووی لە کێبەرکێی نێوان تیپەکەی و یانەی «ناپولی» بوو بە باڵاترین گۆڵکاری مێژووی تۆپی پێی جیھان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم ئەستێرە پۆرتۆگالییەی دنیای تۆپی پێ شەوی پێنج شەممە بە وەشاندنی گۆڵ لە یانەی «ناپولی» لە چوارچێوەی ململانێی فیناڵی سوپەرجامی تۆپی پێی ئیتالیا و بە ٧٦٠ گۆڵ وەکو باڵاترین گۆڵکاری مێژووی تۆپی پێی جیھان، بانتر لە «جۆزێف بیکان» و «پێلە» ئەفسانەی تۆپی پێی برازیل وەستا.

لێکدانەوەکان وا دەردەخەن کە لە نێو تەواوی یاریزانانی ئێستای دنیای تۆپی پێ تەنیا ئەستێرەی ئەرژەنتینیی یانەی «بەرشەلۆنە» «لیۆنێل مێسی»یە کە دەتوانێ خۆی بگەیەنێتە «ڕۆناڵدۆ»ی پۆرتۆگالی. «لیۆنێل مێسی» بە ٧١٩ گۆڵ لە ڕیزی پێنجەمی گۆڵکارانی مێژووی تۆپی پێ دایە.

«کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ» ھەروەھا لە دوایین ڕۆژانی ساڵی ٢٠٢٠ لە لایەن دامەزراوەی «گلوب ساکر»ەوە وەک باشترین یاریزانی سەڕەی ٢١ ھەڵبژێردرا.