سێ یاریزانی تۆپی پێی ئێران ناویان کەوتە پێڕستی پاڵێوراوانی ھەڵکەوتەی لژیۆنێری ئاسیاوە
کانونی دوھەم 21, 2021 16:43 Asia/Tehran
کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا پاڵێوراوانی وەرگرتنی ناسناوی باشتری لژیۆنێری ئاسیای ناساند کە ناوی سێ یاریزانی ئێرانیش لە پێڕستەکەی دایە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ماڵپەڕی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە ڕاوەرگرتنێکدا پاڵێوراوانی باشترین لژیۆنێرەکانی حەوتەی ڕابردووی بەژی کۆن و کەونارایی ئاسیای ناساند.
لەم پێڕستەدا ناوی «مەھدی تارمی» ھێرشبەری «پۆرتۆ»، «عەلیڕەزا بەیرانوەند» گۆڵپارێزی «ئانتۆرپ» و «ئەمیر عابیدزادە» گۆڵپارێزی «ملریایمۆ»ی پۆرتۆگال»یش دەدرەوشێتەوە.