ئامادە بوونی ژاپۆن بۆ بەرپاکردنی یارییەکانی ئۆلەمپیک
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i391953-ئامادە_بوونی_ژاپۆن_بۆ_بەرپاکردنی_یارییەکانی_ئۆلەمپیک
ژاپۆن سوورە لەسەر بەرپاکردنی یارییەکانی ئۆلەمپیک و پارائۆلەمپیک.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 22, 2021 09:34 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی ژاپۆن بۆ بەرپاکردنی یارییەکانی ئۆلەمپیک

ژاپۆن سوورە لەسەر بەرپاکردنی یارییەکانی ئۆلەمپیک و پارائۆلەمپیک.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ڕایگەیاند: تۆکیۆ بۆ بەرپا کردنی ئەم یارییانە بە ھاریکاریی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک بە تەواوی ئامادەیە.

بەرلەمە بەرپرسانی بەڕێوەبەری یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ جەختیان لەوە کردبووەوە کە، ڕاگەیەندرانی باری نائاسایی لە لایەن دەوڵەتی زاپۆنەوە لە بەر ڤایرۆسی کۆرۆنا نابێ ھیچ تەگەرەیەک لە ڕەوتی بەرپاکرانی یارییەکانی ئۆلەمپیک و پارائۆلەمپیک دروست کات.

بە پەکخرانی یەکساڵەی یارییەکانی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەم تۆڕنۆمێنتە لە ٢٣ی ژوئیەوە ھەتا ھەشتەمی ئاگۆستی ٢٠٢١ و پارائۆلەمپیکیش لە ٢٤ی ئاگۆستەوە ھەتا پێنجەمی سپتامبەر لە پێتەختی ژاپۆن بەڕێوە دەچێت.

ژاپۆنیش لەئێستادا بەرەوڕووی ھەڵکشانی ژمارەی توشبووان و قوربانیانی دیاردەی وەیشومەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.