کانونی دوھەم 22, 2021 15:14 Asia/Tehran
  • بردنەوەیەک لەوپەڕی ڕەنج و تێکۆشان

«بەرشەلۆنە» بە ھەر گیان کەنشتێک بوو سەرەنجامی شکستی بە خەنیمەکەی ھێناو بە سەرکەوتوویی لە گۆڕەپانی یارییەکە ھاتە دەرەوە.

شەوی ڕابردوو پێنجشەممە لە سەر ھەینی یانەی «بەرشلۆنە» یاریی گەڕی ٣٢ی جامی شای ئیسپانیای بەرامبەر بە «کۆرنیا» ئەنجام دا وبە ھەر گیان کەنشتێک بوو بردنەوەی تۆمارکرد.

لەم کێبەرکێیەدا «بەرشلۆنە» میوانی «کۆرنیا» بوو، یاریی نێوانیان لە کاتی یاسایی دا بە یەکسانی تەواو کراو بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و بەڵام کەتەلۆنیەکان لە کاتی قەرەبوو دا بە دوو گۆڵی بێوەڵام ئەنجامەکەیان بە قازانجی خۆیان شکاندەوەو سەرکەوتنیان تۆمار کرد. گۆڵەکانیش لە خولەکەکانی ٩٢ و ١٢١ لەلایەن «عوسمان دیمبیلی» و «مارتین برەزیوایت»ەوە تۆمارکران.

سەرەڕای ئەوەی لە ٩٠ خولەکی یاسایی یارییەکەدا ئەستێرەکانی «بەرشلۆنە» هەوڵی بێوچانیان دا، بەڵام لە تۆمارکردنی گۆڵدا بەخت یاوەریان نەبوو، کەچی لە کاتی قەرەبوودا قەرەبوویان کردەوە.

سەرپەیڤ