کانونی دوھەم 23, 2021 20:20 Asia/Tehran
  • داوەرانی نێودەوڵەتی لە فستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران

داوەرانێک له‌ وڵاتانی ئیتاڵیا، کۆریای باشوور و ئێران، 63 کورته‌ فیلم له‌ ده‌رهێنه‌ره‌کانی 19 وڵاتی جیهان له‌ سی و حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران داوه‌ری ده‌که‌ن.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە لێژنه‌ی راگه‌یاندنی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی "رکابه‌ریی نێونه‌ته‌وه‌یی" سی و حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران که‌ بریتین له‌؛ "بێهنام بێهزادی" Behnam Behzadi ده‌رهێنه‌ر له‌ وڵاتی ئێران، "لیا بێلته‌رامی" Lia Beltrami ده‌رهێنه‌ر له‌ وڵاتی ئیتاڵیا و "کیۆن گیۆن کیم" Kyeongyeon Kim به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ داڕشتنی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "بوسان" له‌ وڵاتی کۆریای باشوور؛ 63 کورته‌ فیلم له‌ ده‌رهێنه‌ره‌کانی 19 وڵاتی جیهان له‌م رووداوه‌ سینه‌ماییه‌دا داوەریی ده‌که‌ن. 

سەرپەیڤ