کانونی دوھەم 24, 2021 09:28 Asia/Tehran
  • ریاڵ مەدرید 4 بە 1 لە ئالاڤێسی بردەوە

شەوی رابردوو لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 20ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بردنەوەی بەرانبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس تۆمارکرد.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای میندێزۆڕۆزا بووە میوانی یانەی ئالاڤێس و 1-4 لێی بردەوە . 

لە سەرەتاکانی تایمی یەکەم ئەستێرەکانی ڕیاڵ گوشاری توندیان دروستکرد و چەندین هەلی مەترسیداریان ڕەخساند، لە خولەکی 15 کاسیمێرۆ بە لێدانی سەر،  گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و لە خولەکی 41 کەریم بنزیمە ئەنجامەکەی بۆ دوو گۆڵی بێوەڵام فراوانکرد، لە کۆتا ساتەکانیشدا (خولەکی 45) ئیدین هازارد بە گۆڵی سێیەم تا ڕادەیەک یارییەکەی یەکلاییکردەوە و ئەو تایمە بە سێ گۆڵی بێوەڵام کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا یانەی خانە خوێ هەوڵیدا گەڕانەوە تۆماربکات و لە خولەکی 59 گۆڵێکیان لەلایەن خوسێ لویس سامارتینەوە تۆمارکرد، بەڵام ئەم گۆڵە گڕوتینی شاهانەی بەهێزتر کرد و دووبارە دەستیانکردەوە بە هێرشبردن.

سەرپەیڤ