کانونی دوھەم 25, 2021 08:26 Asia/Tehran
  • 4 یاریزانی بەرازیلی لە کەوتنەخواری فڕۆکە کوژران

چوار یاریزان و سەرۆکی یانەی پالماسی بەرازیل لە کەوتنەخواری فڕۆکە گیانیان لەدەستدا .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، یانەی پالماسی بەرازیل رایگەیاند پێنج کەس لە ئەندامانی تیمەکە سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە بە کاتی خۆجێی بە دوای کەوتنە خواری فڕۆکە کوژران .

لوکاس میرا سەرۆکی یانەی پالماس لە گەڵ یاریزانانی لوکاس پراکسیدس ، گیلرم نو، رانوله و مارکوس مولیناری لەم رووداوەدا کوژران . فڕۆکەوانی فڕۆکەکەش کوژراوە .

پالماس یانەیەکی پلە چواری بەرازیلە  و فڕۆکەی هەڵگری یاریزانەکان بۆ یاریەکی رۆژی دوشەممە بەرەو گویان دەچوو .

سەرپەیڤ