4 یاریزانی بەرازیلی لە کەوتنەخواری فڕۆکە کوژران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i392053-4_یاریزانی_بەرازیلی_لە_کەوتنەخواری_فڕۆکە_کوژران
چوار یاریزان و سەرۆکی یانەی پالماسی بەرازیل لە کەوتنەخواری فڕۆکە گیانیان لەدەستدا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2021 04:56 Asia/Tehran
  • 4 یاریزانی بەرازیلی لە کەوتنەخواری فڕۆکە کوژران

چوار یاریزان و سەرۆکی یانەی پالماسی بەرازیل لە کەوتنەخواری فڕۆکە گیانیان لەدەستدا .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، یانەی پالماسی بەرازیل رایگەیاند پێنج کەس لە ئەندامانی تیمەکە سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە بە کاتی خۆجێی بە دوای کەوتنە خواری فڕۆکە کوژران .

لوکاس میرا سەرۆکی یانەی پالماس لە گەڵ یاریزانانی لوکاس پراکسیدس ، گیلرم نو، رانوله و مارکوس مولیناری لەم رووداوەدا کوژران . فڕۆکەوانی فڕۆکەکەش کوژراوە .

پالماس یانەیەکی پلە چواری بەرازیلە  و فڕۆکەی هەڵگری یاریزانەکان بۆ یاریەکی رۆژی دوشەممە بەرەو گویان دەچوو .