کانونی دوھەم 27, 2021 13:44 Asia/Tehran
  • «مانچستەر سیتی» و «ئارسناڵ» سەرکەوتن

لە حەوتەی بیستەمی خولی یانەکانی ئینگلتەرا، «مانچستەر سیتی» و «ئارسناڵ» سەرکەوتنیان بە ناوی خۆیانەوە تۆمار کرد.

لە چوارچێوەی یارییەکانی حەوتەی ٢٠ی خولی یانەکانی ئینگلتەرا هەردوو یانەی «مانچستەر سیتی»و«ئارسناڵ» سەرکەوتنیان تۆمارکرد و هەریەکەیان سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێنا.

یانەی «وێست برۆمیچ ئالبیۆن» لە یاریگای خۆیدا میوانداریی یانەی «مانچستەر سیتی» کرد و یاریەکەشی بە ئەنجامی پێنج بە سیفر پێ دۆڕاند، گۆڵەکانییش لە لایەن «گۆندۆگان» و«کانسێلۆ» و «محرەز» و «رەحیم»ەوە تۆمار کران.

لە یارییەکی دیکەدا یانەی «ئارسناڵ» لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی سێ بە یەک  لە یانەی «ساوسهامبتۆن»ی بردەوە، گۆڵەکانی ئارسناڵ «نیکۆلاس پیپی» و «بۆکایۆکۆ ساکا» و «لاکازایت» تۆماریان کرد، تاکە گۆڵەکەی «ساوسهامبتۆن»یش لە لایەن «ئامسترۆنگ»ەوە مسۆگەر کرا.

دوای ئەنجامدانی ئەو دو یارییە «مانچستەر سیتی» بە کۆکردنەوەی جل و یەک خاڵ پێشەنگایەتیی یانەکانی ئینگلتەرای بەدەستەوەگرت و «ئارسناڵ»یش بە کۆکردنەوەی ٣٠ خاڵ ریزبەندی هەشتەمی خولەکەی گرتووە.

سەرپەیڤ