پیشاندرانی بەرھەمی وێنەگرانی ئێرانی لە ئەستەمۆڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i392241-پیشاندرانی_بەرھەمی_وێنەگرانی_ئێرانی_لە_ئەستەمۆڵ
بەرھەمی ھونەرمەندانی وێنەگری ئێرانی لە پیشانگایەک دا لەژێر سەردێڕی «کیمیاگەر» لە ئەستەمۆڵی تورکیا پیشان دەدرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2021 10:45 Asia/Tehran
  • پیشاندرانی بەرھەمی وێنەگرانی ئێرانی لە ئەستەمۆڵ

بەرھەمی ھونەرمەندانی وێنەگری ئێرانی لە پیشانگایەک دا لەژێر سەردێڕی «کیمیاگەر» لە ئەستەمۆڵی تورکیا پیشان دەدرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لە ئێستادا بەرھەمی ھونەرمەندانی وێنەگری ئێرانی لە پیشانگایەکی شاری ئەستەمۆڵی تورکیا  لەژێر سەردێڕی «کیمیاگەر» لە ڕووی ھۆگرانی پیشانگاکانی وێنە کراوەتەوە.

زۆربەی ئەو ئاسەوارو بەرھەمانەی لە پیشانگاکەدا خراونەتە بەر دیدی ھۆگران  ھی ٤٦ وێنەگری ئێرانین.

لەم پیشانگایەدا بەرھەمی کۆمەڵێک لە ھونەرمەندانی وێنەگری وڵاتانی کەنەدا، ئەمریکا، ڕووسیا، ئیتالیا، ھوڵنداو تورکیاش خراونەتە بەرچاو.