کانونی دوھەم 30, 2021 07:53 Asia/Tehran
  • حەوتەی سێزدەھەمی لیگی نایابی تۆپی پێ ، ئیستقلال دوو خاڵی دیکەی لە دەستدا

یانەی تۆپی پێی ئیستقلال لە سێزدەھەمین یاری خۆی دا لە لیگی نایاب لە بەرامبەر یانەی نەفتی مەسجد سلێمان بە ئەنجامی یەکسان وەستا تا دوای دۆڕان بە سایپا ، ئەمجار دوو خاڵی گرنگی دیکە لە دەست بدات .

لە یەکێک لە یاریەکانی حەوتەی سێزدەھەمی لیگی نایابی تۆپی پێی ئێران ، لە کاتژمێر سێی دوانیوەڕۆی دوێنی ھەینی یانەی ئیستقلال رووبەڕووی یانەی نەفتی مەسجد سلێمان بووەوە کە ئەم پێشبڕکێیە بە ئەنجامی یەکسانی یەک بە یەک کۆتایی ھات . 

بەر لە دەسپێکی یاریەکە ئەندامتانی ھەردوو یانەکە بە پپێشکەشکردنی گوڵ لە بەرامبەر وێنەی مێھرداد میناوەند یاریزانی کۆچکردووی یانەی پرسپۆلیس و  ھەڵبژاردەی پێشووی تۆپی ئێران ، یاد و بیرەوەریی ئەویان بەرز راگرت . 

سەرپەیڤ