شوبات 01, 2021 17:49 Asia/Tehran
  • ڕێوڕەسمی زەماوەندی پیرشالیار ئەمساڵ بەڕێوە ناچێت

فەرمانداری سەوڵاوا راگەیاند : ڕێوڕەسمی زەماوەندی پیرشالیار لە هەورامان بە هۆی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوەناچێت .

بە پێی هەواڵی  ئاژانسی مێهر، یووسف باشی وتی: بە مەبەستی بەرگری لە تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە بەرچاو گرتنی تەندروستی خەڵکی هەورامان، ئەمساڵ ڕێوڕەسمی زەماوەندی پیرشالیار بەڕێوە ناچێت.

 وتیشی: ئەم ئاهەنگە هەموو ساڵێک لە 15ی  بەفرانبار بەڕێوە دەچوو بەڵام ئەمساڵ لە دانیشتنی بنکەی بەڕێوەبەرایەتی کۆرۆنا پەسند کرا کە بەڕێوە نەچێت. خەڵکی هەورامانیش نایانەوێ لەم دۆخەدا ئەم ڕێوڕەسمە بەڕێوە بچێت و گەشتیاران لەوێ کۆ ببنەوە هەر بۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دا ئەم هەواڵەیان ڕاگەیاندووە.

یوسف باشی ڕایگەیاند: بە بەخشداری هەورامانیشمان ڕاگەیاندووە کە لەم بارەوە خەڵک ئاگادار بکاتەوە بۆ ئەوەی کێشەیەک ساز نەبێت و ئەگەر گەشتیاران کۆ ببنەوە، چاودێران لەوێ دەبن و مۆڵەتی کۆبوونەوە نادەن.

سەرپەیڤ