شوبات 05, 2021 14:58 Asia/Tehran
  • ناساندنی سێ یاریزانی ھەڵکەوتەی تۆپی پێی ئاسیا لە ماوەی یەک دەیەی ئەم دواییە

فیدراسیۆنی ڕێژەو مێژوو، سێ یاریزانی ھەڵکەوتەی تۆپی پێی ئاسیای لە ماوەی یەک دەیەی ئەم دواییە ناساند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، بە پێی ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕێژەو مێژوو، «سۆن ھیونگ مین» ئەستێرەی کۆریایی تیپی تاتێنھام وەک باشترین یاریزانی ئاسیا لە ماوەی یەک دەیەی پێشوو دیاری کرا.

لەم ڕیزبەندییەدا «کیسوکە ھوندا» ھافبەکی ژاپۆنی لە ڕیزی دووھەم و «سالیم ئەلدوساری» یاریزانی تیپی تۆپی پێی عەرەبستانیش لە ڕیزی سێھەم دا وەستان.

لە ڕیزبەندیی جیھانیش دا «موحەممەد سەلاح» وەکو باشترین یاریزانی بەژی ئەفریقیا لە ماوەی یەک دەیەی ئەم دواییە، «لیۆنێل مێسی» وەک باشترین یاریزانی ئەمریکای باشووری و «کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ»ش وەک باشترین یاریزانی ئەورووپی لەم سەردەمەدا ناویان براوە.

سەرپەیڤ