شوبات 06, 2021 16:08 Asia/Tehran
  • خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەکاتی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ، شەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامیان دەبێت و چەندین یاری بەهێز ئەنجامدەدرێن.

 

 

لە خولی نایابی ئینگلیزی کێبڕکێکانی هەفتەی 23 بە ڕوبەڕوبوونەوەی ئەستۆن ڤێلا و ئارسیناڵ لە ڤێلا پارک دەستپێدەکات، بە یاری نێوان مانچستەر یونایتد و ئێڤەرتۆن لە ئۆڵدترافۆرد کۆتاییان پێدێت.

لە ئیسپانیا کێبڕکێکانی هەفتەی 22 ئەنجامدەدرێن، لە گرنگترینیاندا یانەی هوێسکا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڕیاڵ مەدرید دەکات و ئیشبیلیە و خیتافێ کۆتا یاری شەو دەکەن.

یانەکانی ئیتاڵیاش کێبڕکێکانی هەفتەی 21 دەکەن، لە گرنگترینیاندا کاتژمێر (8:00) یانەی یوڤانتۆس بەرانبەر ڕۆما یاریدەکات.

خولەکانی ئەڵمانیا و فەرەنساش بەردەوامیان دەبێت و کێبڕکێی هەفتەکانی 20 و 24 سازدەکرێت، گرنگترینیشیان لە نێوان یانەکانی فرایبۆرگ و دۆرتمۆند دەبێت.

سەرپەیڤ