خانمانی تۆپی سەرمێزی کوردستان چوونە قۆناغی دووهەمی خولی نایاب
شوبات 06, 2021 16:31 Asia/Tehran
سەرپەرشتی تۆپی سەرمێزی وچانی کوردستان لە سەرکەوتنی خانمانی کوردستانی بەرانبەر گوڵستان تجارەت و گەییشتنیان بە قۆناغی دووهەمی خولی نایاب هەواڵی دا.
پەرەستوو چەپەری ڕایگەیاند: دوینێ هەینی یانەی وچانی کوردستان بە ئەنجامی شەش بە سفر یانەی گوڵستان تجارەتی باشووری بەزاند.
ناوبراو گوتیشی : لەو یارییە کە لە ئاکادیمیای ئەمیر ئێحتشام زادەی تاران بەڕیوە چوو یانەی وچان لە یاریی دوبلی یەکەم لە لایەن کیمیا روستەمی و ئلینا رەحیمیەوە سێ بە سفر کیمیا ئاقایان و موحەدسە کابوسی لە گوڵستان تجارەتی باشووری بەزاند.
چەپەری ڕایگەیاند: لە یاریی دوبلی دووهەمیش سەبا سەفەری و ملیکا عامرتاوس هانیە ڕەزایی و سلینا دەرزیی بە سێ بە سفر بەزاند و یارییەکە گەییشتە کێبڕکێی تاکە کەسیی.