شوبات 07, 2021 16:07 Asia/Tehran
  • یانەی ئاوەڵانی کامیاران ڕکابەرە مازەندەرانیەکەی بەزاند

یانەی تۆپی پێی ئاوەڵانی کامیاران بە ئەنجامی دوو بە سفر ڕکابەرە مازەندەرانیەکەیی شکست دا و چووە قۆناغی دوایی خولی یەک لاکەرەوە .

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قۆناغی دووهەمی کێبڕکێیەکانی خولی یەک لاکەرەوەی تۆپی پێی یانەکانی ئێران، دوانیوەڕۆی دوێنێ بە چوار یارییەوە دەستی پێکرد و ئاوەڵانی کامیاران چووە کێبڕکێی سوورپۆشەکانی شاری ساری.

لەو  یاریەدا کەیوان مارابی لە خولەکی 9 و عەلی فەرهوودی لە خولەکی 36 دوو گوڵیان لە ڕکابەرەکەیان دا.

لە کۆتاییدا بە ئەنجامی دوو بە سفر یانەی ئاوەڵانی کامیاران بە ڕاهێنەریی فەرەیدوون فاتحی ڕکابەرەکەیان بەزاند و چوونە قۆناغی دواتری خولی یەک لاکەرەوە.

سەرپەیڤ