شوبات 08, 2021 08:32 Asia/Tehran
  • یانەی پێشمه‌رگه‌ سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا

له‌ گه‌ڕى سێیه‌مى پاڵاوتنه‌کانى خولى پله‌ یه‌کى عێراق ، له‌ کۆمه‌ڵه‌ى باکوور دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌ دوو یارى به‌رێوه‌چوو .

یانەی نه‌ورۆز له‌ یاریگه‌ى خۆى میواندارى دهۆکى کردو یارییه‌که‌ش به‌ گۆڵێکى یه‌کسان بۆ هه‌ردوولا کۆتایهات .

له‌ یاریگه‌ى فه‌رمانده‌یش ، یانەی  پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى میواندارى حه‌ویجه‌ى کردو یانه‌که‌ى شارى سلێمانى به‌ ئه‌نجامێکى گه‌وره‌ ٤-٠ براوه‌ بوو .

له‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ ٥ تیپ به‌شداره‌ یارییه‌کان به‌ شێوازى یه‌ک قۆناغ به‌رێوه‌ده‌چێت و ٣ تیپ ده‌گه‌نه‌ قۆناغى کۆتایى .

پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌ خاوه‌نى ٦ خاڵ به‌ دوو بردنه‌وه‌ پێشه‌نگه‌و دهۆک و نه‌ورۆزیش خاونى ٤ خاڵن و حه‌ویجه‌ش ٣ خاڵى هه‌یه‌و داقوقیش بێ خاڵ ماوه‌ته‌وه‌ .

سەرپەیڤ