لە یانەی ئیستقلال ، سکاڵا لەسەر وریا غەفووری تۆمارکراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i392655-لە_یانەی_ئیستقلال_سکاڵا_لەسەر_وریا_غەفووری_تۆمارکراوە
له‌سه‌ر زیادکردنى بڕى گرێبه‌سته‌که‌ى لەگەڵ یانه‌ى ئیستقلالی تاران، وریا غەفوریی یاریزانی کوردی ئەو یانەیە لەلایەن بەڕێوەبەری نوێی یانەکەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 08, 2021 12:14 Asia/Tehran
  • لە یانەی ئیستقلال ، سکاڵا لەسەر وریا غەفووری تۆمارکراوە

له‌سه‌ر زیادکردنى بڕى گرێبه‌سته‌که‌ى لەگەڵ یانه‌ى ئیستقلالی تاران، وریا غەفوریی یاریزانی کوردی ئەو یانەیە لەلایەن بەڕێوەبەری نوێی یانەکەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە .

وریا غەفوری لە دوایین یاری ئیستقلال لەگەڵ نەساجی مازەندەران تووڕەبوو، کاتێک له‌ خوله‌کى 75ى یارى نێوان ئیستقلال و نساجى مازه‌ندران لە هەفتەی 14ی خولی نایابی ئێراندا گۆڕانکاریى پێکرا، ئەو لە کاتی دەرچوون لە یاریگەدا ناڕه‌زایی نیشاندا و کاردانه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر راهێنه‌ر هه‌بوو.

دواتر دەرکەوت کە هۆکاری تووڕەبوونەکەی لەسەر ئەو سکاڵایە بووە کە ئه‌حمه‌د مه‌دادى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى یانه‌ى ئیستقلال لەسەری تۆمارکردووە، بەبیانووی ئەوەی غەفوری لەگەڵ بەڕێوەبەری پێشووی یانەکە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ نوێکردووەتەوە بەرامبەر بە نرخێکی خەیاڵی.

میدیا وەرزشیەکان  چەند بەڵگەنامەیەکیان بڵاوکردەوە، دەریدەخەن کە یانەی ئیستیقلال لە رۆژی 1ی کانوونی یەکەمدا لای لیژنەی رەوشت لە یەکێتیی تۆپی پێی ئێران سکاڵای لەسەر وریا غه‌فورى به‌رگریکارى به‌ئه‌زموون و نێوده‌وڵه‌تیى کورد تۆمارکردووە.