شوبات 09, 2021 11:50 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی «بایەرن مونیخ» بۆ فیناڵی جامی یانەکانی جیھان

تیپی تۆپی پێی «بایەرن مونیخ»ی ئاڵمانیا وێڕای سەرکەوتن بە سەر «ئەلئەھلی»ی میسر گەییشتە فیناڵی جامی یانەکانی جیھان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، جامی یانەکانی جیھان بە میوانداریی قەتەر و لە دەوحە خەریکی پێ و شوێن گیرانەو لەم ناوەدا شەوی سێ شەممە «بایەرن مونیخ» لە بەرامبەر «ئەلئەھلی» بە دەرەنجامی دوو بە سیفر مۆڵەتی بەشداریی لە فیناڵی دەست کەوت.

«ڕابێرت لواندۆفیسکی» باشترین یاریزانی ساڵی ٢٠٢٠ جیھان ، تۆمارکەری گۆڵەکانی «بایەرن مونیخ» بوو کە بەم جۆرە تیپەکەی ژێر فەرمانی «ھانسی فیلک»ی گەیاندە فیناڵ.

بەرلەمە «تایگێرز»ی مەکسیک بە سەرکەوتنی بە سەر «پالمیراس»ی برازیل گەییشتبووە فیناڵ.

ئا بەم چەشنە شەوی ھەینی و لە یاریی فیناڵی «بایەرن مونیخ»و«تایگێرز» بۆ دەستخستنی ناسناوی پاڵەوانەتی بەرەوڕووی یەکتر دەبنەوەو تیپەکانی «ئەلئەھلی»و «تایگێرز»یش یاریی ڕیزبەندی بەڕێوە دەبەن.

ھەروەھا «ئەلدوحەیل»ی قەتەر میوانداری کێبەرکێکان کە «عەلی کەریمی» یاریزانی ئێرانیشی لەگەڵدا بوو، بە سەرکەوتن بە سەر «ئۆڵسان»ی کۆریای باشووری گەییشتە پلەی پێنجەم.

کێبەرکێکانی جامی یانەکانی جیھان، ھەموو ساڵێک بە بەشداریی پاڵەوانانی بەژە جۆربە جۆرەکان بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ